باشترین ڕێگه‌ چیه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی بزرت كردووه‌؟


توێژه‌رانی كۆلێژی سری زانكۆی به‌ریتانیا، دوای توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك، ئه‌و ئه‌نجامه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ چاوداخستن باشترین 
كاته‌ بۆ بیركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی له‌بیركراون، له‌و كاته‌ مێشك ته‌واو ئارام ده‌بێت و به‌ وردبینییه‌كی زیاتر له‌ شته‌كان ده‌ڕوانی. له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا هاتووه‌، مرۆڤ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی لێی ون ده‌بن، باشتر وایه‌ ڕاسته‌وخۆ چاوی دابخات و بیری لێ بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ باشترین و خێراترین ڕێگه‌یه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی شته‌ ونبووه‌كه‌. ئه‌م هونه‌ری چاوداخستنه‌ بۆ زۆر كات و شوێن به‌كاردێت، بۆ نموونه‌ له‌و شتانه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ لێمان ون ده‌بن و به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێین، وه‌كوو كلیلی ئۆتۆمبێل، چاویلكه‌، یان هه‌ر شتێكی تر كه‌ ڕۆژانه‌ به‌كاریان ده‌هێنین و زوو زووش لێمان بزر ده‌بن. توێژه‌ران باسیان له‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ ئه‌م هونه‌ره‌ بۆ كاتی تاقی‌كردنه‌وه‌ی قوتابیانیش زۆر سوودی هه‌یه‌، چونكه‌ كاتێك له‌ هۆڵی تاقی‌كردنه‌وه‌ قوتابییه‌ك شتێك له‌بیر ده‌كات، به‌ڵام پێشتر خوێندوویه‌تی و نایه‌ته‌وه‌ بیری، باشتره‌ چاوی دابخات و ته‌واو مێشكی ساف بكات و بیر له‌و شته‌ بكاته‌وه‌ كه‌ له‌بیری كردوە 


چی بکەین بۆ چارەسەری بەردی گورچیلە؟


بەردی گورچیلە یەکێکە لەو کێشانەی زۆر کەس بە دەستیەوە دەناڵێنن 
،دەتوانن ئەم پێکھاتە سروشتیە بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە بەکاربھێنن .
پێویستیەکان: ١-
 ٦٠ میلیلتر گوشراوی ئاوی لیمۆ ٢
- ٦٠ میلیلتر زەیتی زەیتون
 ٣- کوپێک ئاو ھەموو ئەم پێکھاتانە تێکەڵاوە بکە و ڕۆژانە کوپێک لەم گیراوەیە بخۆرەوە ،
ئەمە ھۆکار دەبێت بۆ تواندنەوەی بەردی گورچیلە. بەڵام ئەگەر گەدەتان ھەستیارە 
و ئاوی لیمۆ ھۆکار دەبێت بۆ توشبونتان بەدڵە کزێ ئەوە باشتر وایە کەمتر لە کوپێک 
بخۆنەوە لەڕۆژێکدا و ئەگەر بە خواردنەوەی کەمتر لەکوپێکیش گەدەتان ھەر کێشەی
 ھەبوو ئەوە پێویستە دەستھەڵگرن لەخواردنەوەی ئەم گیراوەیە


به‌ 4 كردار لێوه‌كان گه‌وره‌ بكه‌ به‌ سروشتی


زۆربه‌ی كچان ئاره‌زووی به‌ده‌ستهێنانی لێوێكی گه‌وره‌ ده‌كه‌ن 
بۆ ئه‌وه‌ش په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر نه‌شته‌رگه‌ری به‌لاَم هه‌میشه‌ لێوه‌كانیان
 ناشرین و ده‌ستكرد ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه‌ 4 كردار پێده‌ڵێین 
كه‌ ده‌توانیت به‌ رێگه‌یه‌كی سروشتی لێوه‌كان گه‌وره‌ بكه‌یت.
- رێگه‌ بده‌ لێوه‌كان به‌رددانه‌كان بكه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ك ده‌م داخرابێتوپێبكه‌نیت به‌لاَم بێ ئه‌و
ه‌ی ده‌م بكه‌یته‌وه‌ یان لێوه‌كان له‌سه‌ر ددان لاببه‌یت و له‌سه‌ر ئه‌م شێوه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی
 20 چركه‌ بمێنه‌ره‌وه‌ پاشان لێوه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ به‌ره‌و بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك بوه‌سته‌.
- ده‌م دابخه‌و هه‌وڵبده‌ لێوه‌كان بگه‌یه‌نیت به‌ لوت هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ ناكرێت به‌لاَم
 تا ده‌توانیت هه‌وڵبده‌ لێوه‌كان له‌ لوت نزیك بكه‌یته‌وه‌
 و بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك ئه‌م كرداره‌ دووباره‌ بكه‌ره‌وه‌.
- لێوه‌كان دابخه‌و بیكه‌ره‌ ناوه‌وه‌ی ده‌مت و ده‌ریبهێنه‌ره‌وه‌ بێ
ئه‌وه‌ی ده‌م بكه‌یته‌وه‌ و ئه‌م كرداره‌ش 10 جار دوورباره‌ بكه‌ره‌وه‌.
- هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵ هه‌ڵمژه‌و پاشان بیكه‌ره‌ گوپه‌كانته‌وه‌ و له‌ لێوه‌كان
 بیهێنه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی فیله‌
 لێبده‌یت ئه‌م كرداره‌ 10 جار دووباره‌ بكه‌ره‌وه‌

بۆ ئەکاونتی فەيسبووکەکەت کەشوهەوای شارەکەت زيادبکە


وەک ئاشکرايە بەهۆی زۆری بەکارهێنانی فەيسبووکەوە رۆژانە کۆمەڵێک زانياری
 و بابەتی گرنگ دەخرێتەڕوو بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە
 بەرچاو روونيان هەبێت و تاڕادەيەک پێويستيان بەلايەنی دووەم نەبێت بۆ يارمەتييان.

کاتێک ئێمە لە رێگەی کۆمپيوتەرەوە هێڵی ئينتەرنێت بەکاردەهێنين پێويستمان بە وێبگەڕ دەبێت 
واتە يەکێک لەمانە (گوگڵ کرۆم ، فايەرفۆکس ، تۆرچ ، ئۆپێرا ، ئينتەرنێت ئێکسپلۆرەر...هتد) 
هەروەها لە رێگەی ئەوانەشەوە دەچينە ناو ئەکاونتەکەمان لە فەيسبووک.

ئەو وێبگەڕانەش رۆژانە و بەردەوام پێوەکراوەی زيادە واتە
 ئێکستێنشنی بۆ دروستدەکرێت و خزمەتگوزاری نوێی بۆ بەرهەمدەهێندرێت.

يەکێک لەو خزمەتگوزاريانەی کە سوودمەندە و بەردەوام لەبەرچاومان دەبێت لەناو ئەکاوتنەکەمان،
 زيادکراوەی کەشوهەوايە کە لەکاتی داگرتنی ـدا راستەوخۆ بەهۆی لۆکەيشنی کۆمپيوتەرەکەتەوە ناوچەکەت
 دەدۆزێتەوەو کەشوهەوای شارەکە و چەند زانيارییەکی ديکەت پێدەڵێت، وەک لەم وێنەيەدا ديارە.




ئەم زيادکراوەيە ناوی (Nice Day)ـيە و بۆ زۆرێک لە وێبگەڕەکان کارايە و دەتواندرێت بەکاربهێندرێت،
 ئەگەر ئەو خزمەتگوزارييەت دەوێت ئەوا کليک لە يەکێک لەسەر ئەو لينکانەی خوارەوە بکە بەپێی جۆری وێبگەڕەکەت.



دوای کليک کردن لەسەر يەکێک لەو لينکانە ئينجا ئادی بکە
 و دواتريش خۆی دادەبەزێتە 
ناو وێبگەڕەکەت، ئێستا لەناو ئەکاونتەکەت
(f5) بکە، دەبێت کەشوهەواکە لەلای ناوەکەتەوە هەروەها
 لە گۆشەيەکی وێبگەڕەکەشتەوە دروست بووبێت
 وەک لەم وێنەيەدا دەردەکەوێت.